پەریا خاکی، پەنابەری کورد لەلایەن پۆلیسی تورکیە لە قەرەقولی ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا و مەترسی گەڕاندنەوەی بۆ ئێران هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هەینی ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ پۆلیسی تورکیە لە ناوچەی قەرەقولی ئەستەنبوڵ پەریا خاکی، پەنابەر و یاریزانی ٢٨ ساڵان خەڵکی سنە دەستگیرکرد و ئێستا مەترسی گەڕاندنەوەی بۆ ئێران هەیە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە شۆڕشی ژینا لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ڕژیم دەستگیرکرا و بەبارمتەی کاتی ئازادبوو و لە ئەگەری گەڕاندنەوەی بۆ ئێران مەترسی ئەشکەنجە و سزای قورسی هەیە.