بەهمەن ڕەسوڵیان، هاوڵاتی شاری شنۆ، لەم ڕۆژانەی دواییدا لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لەم ڕۆژانەی دواییدا، «بەهمەن ڕەسوڵیان» بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەشە. سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە ئەم هاوڵاتییە پاش دەستبەسەرکرانیی بۆ ناوەندێکی ئەمنی لە ورمێ گواستراوەتەوە و دۆخی مانەوەی ناوبراو نادیارە.
بەگوتەی ئەم سەرچاوەیە، بنەماڵەی بەهمەن ڕەسوڵیان لەم ڕۆژانەی دواییدا لێکۆڵینەوەیان لە دۆخی ناوبراو کردووە بەڵام هێشتا لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیم وەڵامیان نەدراوەتەوە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی بەهمەن ڕەسوڵیان لەبەردەستدا نییە.

