مەهسا زارعی، چالاکوانیی فەرهەنگی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٢ بەفرانباری ١٤٠٤، مەهسا زارعی، چالاکوانیی فەرهەنگی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانیی مەهسا زارعی لە شوێنی کارەکەی بووە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیی و تۆمەتەکانی دژی ئەم چالاکوانەی فەرهەنگی نادیارە.
دەگوترێت مەهسا زارعی پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٤ جۆزەردانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرابوو و دوای تێپەڕینی هەفتەیەک، لە ١١ جۆزەردانی ١٤٠٤، بە کەفالەتی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەی ئازادکرا.

