کرماشان؛ ڕاگەیاندنی ناسنامەی سێ هاوڵاتی گیانبەختکردوو لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی فەرهاد باڵشزەر، سەعید کەهراری و سەید ئارمان مووسەوی، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە کرماشان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، گیانیان بەختکرد. ناسنامەی ئەم هاوڵاتیانە دوای هەفتەیەک پشتڕاستکرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، فەرهاد باڵشازەر، ٥٥ ساڵ، پەیڕەوی ئایینی یارسان و دانیشتووی گوندی “سەرخەک سەنجابی” دانیشتووی پەردیس لە کرماشان، بە گوللەی جەنگی هێزەکانی ڕژیم تەقەیان لە سەری کرد و گیانی بەختکرد. لە هەمان کاتدا سەعید کەهراری خەڵکی کرماشان، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کرایە ئامانج و گیانی بەختکرد. هەروەها لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، سەید ئارمان مووسەوی، خەڵکی کرماشان لە گەڕەکی مەسکەن لەم شارە کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزەکانی ڕژیم بەرەو «قەفەزەی سینگی» و گیانی بەختکرد.

هێشتا ڕوون نییە کە بۆ ڕادەستکردنی تەرمی ئەم گیانبەختکردووە پارە لە بنەماڵەکەی وەرگیراوە یان ناچار بوون بەڵێننامەیەکی نووسراو واژۆ بکەن. پێشتر سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندبوو کە ناوەندەکانی ڕژیم بۆ ڕادەستکردنی تەرمی گیانبەختکردووانی کرماشان، لەنێوان ٧٠٠ ملیۆن تا یەک ملیارد تمەن لە بنەماڵەکان وەرگیراون و بنەماڵەکان بۆ ڕادەستکردنی تەرمەکانیان ناچارن ئەم پارەیە بدەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئیلام؛ ئارمین دادفەر گەنجی ٢١ ساڵی کورد، ناسنامەی یەکێکیتر لە گیانبەختکردووان

پ ژانویه 22 , 2026
«ئارمین دادفەر»، ٢١ ساڵ، خەڵکی شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئیلامە کە بە گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، «ئارمین دادفەر» گەنجێکی ٢١ ساڵی کورد خەڵکی شاری بەدرە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی […]

بابەتی پەیوەندیدار