پیرانشار؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی هاوڵاتییەک

بە تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی «جەلال بایەزیدی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ و دانیشتووی شاری پیرانشار هێشتا تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، جەلال بایەزیدی، هاوڵاتی تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ و دانیشتووی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتیەیان لە شوێنی کارەکەیدا لە دووکانی گۆڕینی ڕۆن دەستبەسەرکردووە.

نەبوونی زانیاری لەسەر بارودۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانی گۆران خودامورادی، بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانیەکەی

ی فوریه 2 , 2025
«گۆران خودامورادی» هاوڵاتی شاری سنە پاش بانگهێشتی بۆ لقی چواری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای سنە، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی سزای بەندکردنەکەی بۆ زیندان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە چواردەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «گۆران خودامورادی» هاوڵاتی گوندی “شیان” و دانیشتووی شاری سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی چواری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای سنە دەستبەسەر […]

You May Like