پاوە؛ برینداربوونی ژیوار ڕەحمانی، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

لاوی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی «ژیوار ڕەحمانی» خەڵکی گوندی «نیسانە» لە پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە بازگەی «مەلاندەر» بە سەختی برینداربووە و دۆخی ناوبراو ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی سێشەممە ١٨ سەرماوەزی ١٤٠٤، سەیارەی ژیوار ڕەحمانی بەبێ ئاگاداریی پێشوەختە تەقەی لێکراوە. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، ١٨ گوللە بۆ جەستەی سەیارەکە و ٦ گوللە بە جەستەی ئەم لاوە ١٧ ساڵە کەوتووە. سەرچاوەکانی نزیک دەڵێن تەقەکردن بە بیانووی «هەڵگرتنی باری قاچاخ» کراوە، ئەمە لەکاتێکدایە سەیارەی ژیوار لە شوێنی ڕێگەپێدراو بووە.

ئەم لاوە پاش بەرکەوتنی گوللە بە کەمەر و مل و برینداریی سەختی بڕبڕەی پشت، بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواسترایەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکان دۆخی ناوبراو ناجێگیرە. پزیشکان گوتویانە ژیوار لە ڕۆژانی داهاتوودا دەبێت چەندین نەشتەرگەری بکات و مەترسی هەیە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هۆکاری تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە؛ ڕامین زلە، زیندانیی سیاسی کورد بە تۆمەتی «بەغی» بە لەسێدارەدان سزادرا

ج دسامبر 12 , 2025
ڕامین زلە، زیندانیی سیاسی خەڵکی نەغەدە، پاش زیاتر لە ٥٠٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بەبێ پارێزەر و بنەماڵەکەی بە هەڕەشە بێدەنگ کرابوون، لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی «بەغی» بە لەسێدارەدان سزادرا و ئەم سزایە لە ١٥ سەرماوەز لە زیندانیی نەغەدە بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی یەکی […]

بابەتی پەیوەندیدار