دێولان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی مێهدی جەوانمەردی

بە تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانی «مێهدی جەوانمەردی» چالاکوانی مەدەنی شاری دێولان، هێشتا لە گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری سنە دەستبەسەرە و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە هەشتی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «مێهدی جەوانمەردی» چالاکوانی مەدەنی شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری سنە گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتیەیان دەستبەسەرکردووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکوانە، هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لە بارودۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانیەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

«مێهدی جەوانمەردی» لە سەردەمی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا دەستبەسەر و بە ٦٩ مانگ بەندکردن سزا درابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئیلام؛ چالاکوانێکی ژینگەپارێز سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ی فوریه 2 , 2025
«ئارمان شادیوەند» چالاکوانێکی ژینگەپارێزی خەڵکی (دەرەشار)ی سەربە شاری ئیلام بە ٢٤ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەمدواییەدا «ئارمان شادیوەند» چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی (دەرەشار)ی سەربە شاری ئیلام لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە بە ٢٤ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا. بەپێی ئەم حوکمی دەرکراو ئەم چالاکوانە لەلایەن لقی دووی […]

You May Like