ورمێ؛ سزادانی چالاکوانێکی مەدەنی بە سێ مانگ زیندان

«حەمید چەپاتی» چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری ورمێ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامییەوە بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «حەمید چەپاتی» چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری ورمێ بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕژیم” بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری سزا دراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە، ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە دادگای ئینقلابی ئیسلامی ورمێ بەڕێوەچووە و ئەم حوکمە لە ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندان بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، «حەمید چەپاتی» دوای بانگهێشتکردن بۆ پۆلیسی ئەمنییەت بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەتی ڕەخنەیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر و لە هەمان ڕۆژ دوای تێگەیاندنی تۆمەت لە لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ورمێ، بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییەکەی ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئەمنییەتی شوێنی کار تەنها بە خەباتی کرێکاران بەسەر سەرمایەداران و دەوڵەتە پشتیوانەکەیاندا دەسەپێنرێت

د فوریه 24 , 2025
ماڵپەڕی “نمادی ئابووری” لە دوایین ژمارەی خۆیدا، بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، ڕاپۆرتێکی هەژێنەری لەسەر پەرەسەندنی ڕووداوەکانی شوێنی کار بڵاو کردۆتەوە. ئەم ماڵپەڕە نووسیویەتی:“بەپێی داتاکانی ناوەندی ئامار، ڕێژەی مردن بەهۆی ڕووداوەکانی کار لە ئێران، لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی مەترسیدار زیادی کردووە. لە ساڵی ١٣٩٦ەوە تا ١٤٠٢، ئەم ئامارە لە […]

You May Like