مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی شوانە عەلیزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

«شوانە عەلیزادە»، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، شوانە عەلیزادە بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم هاووڵاتییە پێشتریش مێژووی دەستبەسەرکران و سزای هەبووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی روون دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسووڵی‌فەرد دوای ٥٢ ڕۆژ و ڕێگریکران لە ئازادی کاتییان

د مارس 23 , 2026
«ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسووڵی‌فەرد»، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، دوای تێپەڕبوونی ٥٢ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانیان، پاش تاقەتهێنان لە ژێر ئەشکەنجە و ئازار و لێپرسینەوە لە گرتووخانە ئەمنییەکام، بۆ زیندانی شاری بۆکان گواستراونەتەوە و تا ئێستاش لە دۆخێکی نادیاردا بەسەردەبەن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ١٠ی رێبەندانی ١٤٠٤، ئازاد […]

بابەتی پەیوەندیدار