مەهاباد؛ سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران

سەعدوون غەزالی، خالد بەکری و محەمەد بەکری، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٤، سەعدوون غەزالی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە ڕۆژی شەمە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، خالد بەکری و محەمەد بەکری، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم هێرش کرایە سەر ماڵەکەیان و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکران.

خالد بەکری و محەمەد بەکری، پێشتر لە ساڵی ٤٠٣، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرابوون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دوو برا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران

د ژوئن 23 , 2025
ئیدریس ڕەسوڵی و کامەران ڕەسوڵی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئیدریس ڕەسوڵی و کامەران ڕەسوڵی، دوو برای خەڵکی گوندی “خالدئاوا” لە شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی […]

You May Like