فواد مورادی، هاووڵاتی شاری دیواندەرە پاش چل ڕۆژ دەستبەسەرکران و بە کەفالەت بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، فواد مورادی هاووڵاتی گوندی “کێلەکەبود” لە شاری دیواندەرە، پاش چل ڕۆژ دەستبەسەرکران لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادیی فواد مورادی بە کەفالەت ئەنجامدراوە.
فواد مورادی ڕۆژی یەکشەمە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنی شەهرامفەری شاری سنە و دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ناوەندی شاری دیواندەرە گواسترابوویەوە.
شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.