قروە؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

“زاهید خالدیان و واحید خالیدیان”، دوو هاوڵاتیی شاری قروە لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان کە لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان بەڕێوەچوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، زاهید خالدیان تەمەن ٣٥ ساڵ و براکەی واحید خالدیان تەمەن ٣٢ ساڵ، دوو هاوڵاتیی شاری قروە، لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان کە لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان بەڕێوەچوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری قروەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر و بەشێوەیەکی توندوتیژانە ئەم دوو هاوڵاتیانەیان لە دووکانەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کردوون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بازاڕیان و کاسبکارانی شارەکانی کوردستان وەکو سنە، سەقز، کامێران، دیواندەرە، مەریوان، پاوە، مهاباد، بۆکان، کرماشان و ئیلام لە ناڕەزایەتی دژی سزای سێدارەدان چالاکییەکانی ڕۆژانەیان ڕاگرت و مانیان لە کارکردن گرت.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

لە ئیدانەکردنی دەستبەسەرکردنەکانی ئەم دواییە لە کوردستان

ش ژانویه 25 , 2025
دوابەدوای مانگرتنی گشتی شکۆدار و بەربڵاوی خەڵکی کوردستان لە ڕۆژی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی دەستیکرد بە دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە هەڵسووڕاوانی کرێکاری، کۆمەڵایەتی، ژینگەپارێز و کاسبکار لە شارە جۆربەجۆرەکانی کوردستان و گواستویاننەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەکیشیان بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتی دەزگا ئەمنییەکان کردووە. ناو و شوێنی نیشتەجێبوونی […]

You May Like