«ئەمیرحوسێن نادری»، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاباد، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارە کە لە کاتی سەرکوتکردنی نارازییان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگیی هێزەکانی رژیم گیانی بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «ئەمیرحوسێن نادری» گەنجێکی خەڵکی شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارە، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگیی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەم گیانبەختکردووە ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی گوندی «زەوارەکوه» بەخاکسپێردرا.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، ڕوون نییە کە بۆ ڕادەستکردنی تەرمی ئەمیرحوسێن نادری، خێزانەکەی ناچار بەدانی پارە یان ژێرنووسی واژۆژردنی پەیماننامەی نووسراو کراون یاخود نا؛ لەگەڵ ئەوەشدا، پێشتر سەرچاوە ئاگادارەکان بە کۆڵبەرنیوز ڕایانگەیاندبوو کە دامەزراوە حکومییەکان بۆ ڕادەستکردنی تەرمی گیانبەختکردووانی نارەزایەتییەکان لە کرماشان، بڕە پارەیەکی نێوان ٧٠٠ ملیۆن تۆمان تا یەک ملیارد تمەنیان لە خێزانەکان وەرگرتووە و خێزانەکان ناچار بوون ئەم بڕە پارەیە بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەبارەت بە قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئیسلاماوای ڕۆژئاوا، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دامەزراوە ئەمنییەکان ڕێگەیان بە خێزانەکان نەداوە جەستەکان لە گۆڕستانی ئەم شارە بنێژن و خێزانەکان ناچار بوون جەستەی خۆشەویستەکانیان بۆ ناشتن بۆ گوندەکانی دەوروبەری ئەم شارستانە بگوێزنەوە.
هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دامەزراوە ئەمنییەکان ژمارەیەک لە خێزانی گیانبەختکردووەکانیان خستووەتە ژێر فشار تا پارتە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان وەک هۆکاری تەقەکردنەکان بناسێن بکەن و لە هەمان کاتدا، هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی بەفرانباردق بە هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی شاباد، هەوڵیان داوە بریندارەکانی نارەزایەتییەکان دەستبەسەر بکەن کە لە دوای ئەم کردارانە، زۆرێک لە خێزانەکان بریندارەکان یان تەرمی گیانبەختکردووەکانیان بە شێوەیەکی نهێنی لە نەخۆشخانە دەرهێناوە.

