نەوید شەریفی، پدرام مەحموودی و موزەفەر دارایی ٣ هاووڵاتی دیواندەرە بەبارمتەی کاتی لە گرتوخانە ئازادکران.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣ نەوید شەریفی خەڵکی گوندی کانی سپی لە کەرەفتوی دیواندەرە، پدرام مەحموودی و موزەفەر دارایی هەردوو خەڵکی دیواندەرە لە گرتوخانە ئازاد کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئازادی ناوبراوان بەبارمتەی کاتی ملیارێک تمەن بۆ هەریەکێکیان لە گرتوخانە ئازادکران.
یەکشەمە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ نەوید شەریفی و موزەفەر دارایی ٢ هاووڵاتی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دیواندەرە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ئێوارەی هەینی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٣ پدرام مەحموودی لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراوانی دەستبەسەرکرد. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراوان زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.