کوردستان؛ زیاتر لە ١٣ هەزار خوێندکار لە خوێندن بەجێماون

جێگری پەروەردەی ناوەندی پەروەردە و فێرکردنی کوردستان لە ١٣ هەزار و ١٢٠ خوێندکار لە پارێزگاکە لە خوێندن بەجێماون ڕایگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، پارێزگای کوردستان زیاتر لە ١٣ هەزار خوێندکار بەجێماون لە خوێندن. جێگری پەروەردەی ناوەندی پەروەردە و فێرکردنی کوردستان لەم بارەیەوە گوتی؛ ١٣ هەزار و ١٢٠ خوێندکار لەم پارێزگایە لە خوێندن بەجێماون. لەم ژمارەیە، ٢،٢٠٠ خوێندکار لە قۆناغی ناوەندی یەکەم و ١٠،٩٢٠ خوێندکار لە قۆناغی ناوەندی دووەم لە خوێندن بەجێماون.

بە گوتەی حجەتوڵڵا موسەوی، لە نێوان وازهێنان لە خوێندن و بەجێمان لە خوێندنی خوێندکاران لە پارێزگای کوردستان لە ناوەند زیاترە. حجەتوڵڵا موسەوی لەبارەی هۆکارەکانی ئابووری وەکو نەبوونی پیشەسازییەکان، کارگەکان و هەلەکانی کاری شایستە بۆ دەرچوونیان، ویستی زوو دامەزراندنی خوێندکاران و بوونی بازاڕەکانی سنووری کە کاری هەرزان بۆ لاوان دەڕەخسێنن بنەڕەتیترین هۆکاری وازهێنان لە خوێندنی خوێندکارانی کوڕە لەم پارێزگایەیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

پ سپتامبر 25 , 2025
قاسم عەزیزی، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە کوژراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە سێی ڕەزبەری ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «بلەسەن» لە بانە بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کردووە و لەئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «قاسم عەزیزی» تەمەن ٤٧ ساڵ […]

بابەتی پەیوەندیدار