«مەیسەم قەنبەری»، گەنجێکی ٣٨ ساڵەی کورد، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران، یەکێکی ترە لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ناوچەی “پەرەند”ی تاران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، مەیسەم قەنبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەو «دڵ»ی کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا. پاش گیانبەختکردانی، خێزانەکەی بۆ چەند ڕۆژێک لە بارودۆخی تەرمی ناوبراو بێئاگا بوون تاوەکو لە کۆتاییدا تەرمی مەیسەم قەنبەری رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤دا لە ئارامگەی کرماشان بەخاکسپێردرا.
لە دۆخی هاوشێوەدا، دامەزراوە حکومییەکان بۆ رادەستکردنی تەرمی گیانبەختکردووانی نارەزایەتییەکان لە تاران و کرماشان، بڕی نێوان ٧٠٠ ملیۆن تمەن تا یەک ملیارد تمەنیان لە بنەماڵەکان داواکردووە؛ لەگەڵ ئەوەشدا، بنەماڵەی مەیسەم قەنبەری بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ناوبراو ناچار بوون ٢٣٠ ملیۆن تمەن بدەن.

