محەمەدڕەزا مورادی، سەڵاحەدین حاجی میرزایی، بێهزاد قەوامی، سەیدغەیاس نەعمەتی، ڕەزا تەهماسبی، شەهریار نادری، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی، مەجید کەریمی، موختار ئەسەدی، فاتمە زەندکەریمی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نووری، ڕزگار حەیدەری و کوروش عیزەتی ئەمینی چالاکانیی سنفی مامۆستایان بۆ دادگای شاری سنە بانگهێشتکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پازدە چالاکیی سنفی مامۆستایانی پارێزگای کوردستان بۆ دادگا بانگهێشتکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەمەدڕەزا مورادی، سەڵاحەدین حاجی میرزایی، بێهزاد قەوامی، سەیدغەیاس نێعمەتی، ڕەزا تەهماسبی، شەهریار نادری، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی، مەجید کەریمی، موختار ئەسەدی، فاتمە زەندکەریمی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نووری، ڕزگار حەیدەری و کوروش عیزەتی ئەمینی بۆ لقی ١٠٩ی دادگای دووی شاری سنە بانگهێشتکران.
لە ڕاگەیەندراوەکاندا کە لە ڕۆژی شەمە دەی جۆزەردانی ١٤٠٤، بە دەستی ئەم چالاکانەی سنفی گەیشتووە، داوایان لێکراوە لە نۆزدەی جۆزەردان لە لقی ناوبراو ئامادەبن. ئەم بانگهێشتە بۆ پێشکەشکردنی کۆتا پارێزنامە ئەنجامدراوە. تۆمەتەکانی ئەم فەرهەنگیانە «تێکدانی ڕێکخستن و ئاسایشی گشتی» ڕاگەیەندراوە.
لە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دادگای گشتی و شۆڕشی شاری سنە تۆمەتبارکردنی ئەم چالاکانەی سنفی دەرکردبوو. بەشداری ئەم هاووڵاتییانە لە گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی مامۆستایان لە جۆزەردانی ١٤٠١، بووە هۆی کردنەوەی ئەم دۆسیە دادوەرییە.
لەنێو ئەواندا، محەمەدڕەزا مورادی، موختار ئەسەدی، فاتمە زەندکەریمی، سەڵاحەدین حاجی میرزایی، ئارام ئیبراهیمی، ڕەزا تەهماسبی، سەیدغەیاس نیعمەتی، بێهزاد قەوامی، سادق کەنعانی، مەجید کەریمی، نەسرین کەریمی و کوروش عیزەتی ئەمینی پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی خۆیانەوە دەستبەسەرکراون و بەرخوردی دادوەرییان هەبووە.