سەردەشت؛ ڕاگەیاندنی ناسنامەی دووەمین کۆڵبەری گیانبەختکردوو بەهۆی ڕەنووی بەفر

ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی بەهۆی ڕەنووی بەفر لە ناوچەی سنووری میراوە لە شاری سەردەشت گیانیان لەدەستدا، بووە دوو کۆڵبەر.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی هەینی ٥ بەفرانباری ١٤٠٤، بەهۆی ڕووداوی ڕەنووی بەفر لە ناوچەکانی سنووری «میراوە» لە شاری سەردەشت، کۆمەڵێک لە کۆڵبەران تووشی ڕووداوبوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم ڕووداوەدا چوار کۆڵبەر لە بەفردا گیریان خوارد کە دوانیان گیانیان لەدەستدا و دوانی دیکەش برینداربوون.

ناسنامەی دووەمین کۆڵبەری گیانبەختکردوو «خەسرەو حەمزەپوور» خەڵکی گوندی «دۆڵەگەرم» لە شاری سەردەشت ڕاگەیەندراوە. پێشتر ناسنامەی کۆڵبەرێکی دیکەی گیانبەختکردوو، «کەمال خزری»، خەڵکی شاری پیرانشار، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە، لەلایەن کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندرابوو.

دەگوترێت دوو کۆڵبەری دیکە لەم ڕووداوەدا برینداربوون، کە ناسنامەی ئەوان هێشتا ڕانەگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤، بە گشتی ٣٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ١٧ کۆڵبەر واتا (٤٦٪) کوژراون و ٢٠ کۆڵبەر واتا (٥٤٪) برینداربوون.

لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤ دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٣٢ حاڵەت واتا (٨٦٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.

هەروەها لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ١ کۆڵبەر واتا (٪٣) کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون کە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری عێراق (حرس الحدود) بۆتە هۆی کوژرانی ئەم منداڵ کۆڵبەرە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانیی توندوتیژانەی ڕامین و سەباح ساڵحی لەگەڵ سووکایەتی بە گیانبەختکردووانی ژینگەیی

ش دسامبر 27 , 2025
دوو چالاکوانیی ژینگەیی خەڵکی سنە، ڕامین ساڵحی و سەباح ساڵحی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بە توندوتیژی دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە شەشی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتژمێر ٣٠؛١١، ڕامین ساڵحی، چالاکوانیی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی سنە و ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی «قەڵای حەسەن ئاوا»، لە شوێنی کارەکەی […]

بابەتی پەیوەندیدار