سنە؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

ناسح مستەفایی، هاووڵاتی گوندی نەجی لە شاری سنە، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە هەشتی پووشپەڕی ١٤٠٤، ناسح مستەفایی، هاووڵاتی دانیشتووی گوندی «نەجی» لە شاری سنە، پاش بانگهێشتی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، دەستبەسەرکرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم ڕۆژی شەمە حەوتی پووشپەڕ هێرشیان کردە سەر ماڵی ناسح مستەفایی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی لە ماڵەوە، نەیانتوانی دەستبەسەری بکەن. لە بەردەوامیدا، ئەم هاووڵاتییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشتکرا و پاش ڕۆژێک دەستبەسەرکرا.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ناسح مستەفایی نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی دووبارەی سمکۆ مەعروفی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

چ جولای 2 , 2025
سمکۆ مەعروفی، زیندانیی سیاسی پێشووی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە نۆی پووشپەڕی ١٤٠٤، سمکۆ مەعروفی، چالاکیی ژینگەپارێزی و زیندانیی سیاسی پێشووی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم […]

بابەتی پەیوەندیدار