بە تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەمیر ئەمجەدی هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەمیر ئەمجەدی هاووڵاتی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەمیر ئەمجەدی هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

