نەوسوود؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە

“نازم سەفەری” خەڵکی شاری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “دزاوەر”ی نەوسوود کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە “نازم سەفەری” نزیک ٢٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “نوێن”ی سەربە شاری سەوڵاوا بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە “سەرەوەی جەستە و قەفەزەی سینگ”ی ئەم کۆڵبەرە بە دوو گوللە تەقەی لێکراوە.

بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤زایینی، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژراو و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بارودۆخی کارەساتباری بێهداشت و سڵامەت لە کۆماری ئیسلامیدا

ش جولای 27 , 2024
ڕۆژنامەی ئیعتماد لە ژمارەی رۆژی ٥ شەممەیدا ڕاپۆرتێکی هەژێنەری سەبارەت بە بارودۆخی بێهداشت و دەرمان لە تاران، کوردستان و بەلوچستان بڵاو کردەوە، کە چەند گۆشەیەک لەوەی لەمڕۆدا لە ئێرانی ژێر حاکمیەتی ڕژیمی ئیسلامیدا ڕوو ئەدات ئاشکرا دەکات. گوزارشگەری ڕۆژنامەکە” بەنفشە سام گیس” باس لەو بنەماڵانە دەکات کە لە شارەکانی دیکەوە هاتوون بۆ تاران […]

You May Like