“سادق کوردی”، هاوڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە حەوتی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سادق کوردی، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی «پسوە»ی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراوە و هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەتدەستدا نییە.