«ئەستی چوغر» و «سەعادەت بایەزیدی»، دایەگەورە و دایکی چالاکی کرێکاری «فەرزین توت» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێدان و ئەشکەنجە کران. ٦ ددانی «سەعادەت بایەزیدی» بەهۆی لێدانەوە شکاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ئەستی چوغر» تەمەن ٨٠ ساڵ و «سەعادەت بایەزیدی» تەمەن ٤٥ ساڵ، داپیرە و دایکی چالاکی سیاسی «فەرزین توت» لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پیرانشارەوە لێدان و ئەشکەنجە کراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٦ ددانی «سەعادەت بایەزیدی» بەهۆی ئەشکەنجەدانی هێزە ئەمنییەکانەوە شکاوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی تایبەتی ئەم بنەماڵەیە و بە سەرەڕای تێکدان و شکاندنی کەرەستەی ماڵەکەیان، ئەندامانی ئەم بنەماڵەیان ئەشکەنجە کردووە.