بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی گەنج لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

مێهران فەتاحی، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە حەوتی جۆزەردانی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی گەنج بە سەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە مێهران فەتاحی، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری بانە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی جەنگی تەقەی ڕاستەوخۆیان لەم کۆڵبەرە کردووە و برینداریان کردووە.

مێهران فەتاحی، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری تەورێز گواسترایەوە و دۆخی گشتی ناوبراو ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار

ج مه 30 , 2025
بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار و دۆخی ناجێگیری کار، کرێکارێک لە شاری مەهاباد بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، کرێکارێک لە گوندی “قوم قەڵا” لە شاری مەهاباد بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ناوبراو ئیبراهیم ڕەسوڵ زادە، تەمەن ٢٤ ساڵ […]

You May Like