ڕزگار نوری، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە شەشی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕزگار نوری هاووڵاتی تەمەن بیست ساڵ خەڵکی گوندی “سەرهۆیە”ی سەربە بەشی کەڵاتەرزان لە شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.