“هیوا ئەمینی”، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هیوا ئەمینی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. شایانی باسە ئەم دەستبەسەرکرانە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە.
هیوا ئەمینی، پێشتر لە ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترابویەوە. پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە ئازادکرا. لە خەزەڵوەری هەمان ساڵدا، لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقز ئەم چالاکوانەی بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران» بە ١٠ مانگ بەندکردن سزادرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە دۆخی ئێستا، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم چالاکوانە مەدەنییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.