ئەحسەن عوسمانی، حەمزە عوسمانی، عەبدوڵا باخە، ئومید باخە و ڕامیار ڕەزایی، پێنج هاووڵاتی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە هەشتی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەحسەن عوسمانی تەمەن ٢٢ ساڵ، حەمزە عوسمانی تەمەن ٢٤ ساڵ، ڕامیار ڕەزایی تەمەن ٢٥ ساڵ، ئومید باخە تەمەن ٣٠ ساڵ و عەبدوڵا باخە تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی “درەناخی” لە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ماڵی تایبەتی ئەم هاووڵاتییانەی پشکنیووە و دەستبەسەر کراون.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.