پەرهام پەروەری بەندکراوی سیاسی کورد لە زیندانی ئێرانشارەوە بۆ زیندانی ناوەندیی زاهیدان گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “پەرهام پەروەری”، قارەمانی وەرزشیی و زیندانیی سیاسی کوردی خەڵکی سەقز، کە لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا لە تاران دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ئێرانشارەوە بۆ زیندانی زاهیدان گوازرایەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کاتێکدا کە پەرهام پەروەری بە هۆی پابەندنەبوون بە بنەمای جیاکردنەوەی تاوانەکان لە زیندانی ئێرانشار خەریکی تێپەڕاندنی سزاکەی بوو، لەلایەن هاوبەندییەکانی دیکەیەوە لێی درا بوو.
پەرهام پەروەری لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “عەمووزاد” بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و ١٠ ساڵ دوورخرانەوە مەحکووم کرا.
ئەم زیندانییە سیاسییە دەرچووی ئەندازیاری میکانیکی و وەرزشکارە و هەروەها خاوەنی قارەمانێتی چەندین پێشبڕکێی مەلەوانیی لەسەر ئاستی سەرتاسەری و پارێزگاکانە. ئەو لە ١٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١دا لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا لە تاران دەستبەسەر کرا و سەرەتا بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گواسترایەوە، دواتر ڕەوانەی زیندانی تارانی گەورە کرا و دواجار لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕەوانەی بەندی ٦ی زیندانی ئێڤین کرا.