کرێکاری؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێکی شاری بۆکان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەرزکەرەوە لە کاتی خانەنشینیدا

کرێکارێکی کارگەی لوولە پلی ئاتیلن، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دەزگای بەرزکەرەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٠ خەزەڵوەری ١٤٠٤، سەید تاهیر دادوەر، کرێکاری کارگەی لوولە پلی ئاتیلن، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دەزگای بەرزکەرەوە گیانی لەدەستدا. ئەم ڕووداوە کارەساتبارە لە کارگەیەکی شاری پیشەسازی بۆکان ڕوویداوە.

بەگوتەی سەرچاوەکانی ناوخۆیی، سەید تاهیر دادوەر لە کرێکارانی بەئەزموونی ئەم کارگەیە بووە و تەنیا ٢٠ ڕۆژ تا خانەنشینبوونی مابوو. هێشتا ناوەڕۆکی زیاتر لە چۆنێتی ڕوودانی ڕووداوەکە و دۆخی ئەمنی شوێنی کار لەلایەن ناوەندەکانی بەرپرسەوە ڕانەگەیەندراوە.

شایانی باسە؛ لە ساڵی ١٤٠٣، لانیکەم ٢٠٤٢ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ١٦١١٣ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار برینداربوون.

ئێران لە بواری ئەمنییەتی کار لەنێو وڵاتانی جیهاندا پلەی ١٠٢ی هەیە کە پلەیەکی زۆر لەخوارەوەیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ پەسەندکردنی سزاکانی ٥ مامۆستا لە دیوانی دادپەروەری کارگێڕی و هەڵوەشانەوەی سزای مامۆستایەک

س نوامبر 4 , 2025
لقی ٣١ دیوانی دادپەروەری کارگێڕی، سزاکانی دەرچوو دژی مەجید کەریمی، غەیاس نیعمەتی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نوری و شەهرام کەریمی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی سنە و سەقز ڕاگەیاند. ئەم هاوڵاتیانە پێشتر بە دەرکردنی هەمیشەیی سزادرابوون. هەروەها بەپێی بڕیاری ئەم لقە، سزای دەرکردنی سەلاح حاجی میرزایی هەڵوەشایەوە و دۆسیەی ناوبراو بۆ […]

بابەتی پەیوەندیدار