هێمن شاهمحەممەدی، لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێمن شاهمحەمەدی، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی ئەمیراوا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئەم لاوەی شاری شنۆ، هێشتا هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئەنجام بووە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە.