مەریوان؛ پێدانی مەرەخەسی بە عادل پیرۆزی لە زیندانیی شاری مەریوان

عادل پیرۆزی، زیندانیی سیاسی بەندکراو لە زیندانی شاری مەریوان مەرەخەسی پێدرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە دەی جۆزەردانی ١٤٠٤، عادل پیرۆزی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری مەریوان بە پێدانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانی ئەم شارە مەرەخەسی پێدرا.

عادل پیرۆزی، لە نۆزدەی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بۆ بەسەربردنی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی شاری مەریوان کرابوو.

عادل پیرۆزی، پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوان بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیم لە بەرژەوەندی حیزبێکی دژبەری ڕژیم” بە ساڵێک زیندانیکردن سزادرا. سزای ناوبراو لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان پەسەند کرابوو.

عادل پیرۆزی، لە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٢، بە پێدانی بارمتە لە زیندانی شاری مەریوان ئازادکرا. دەستبەسەرکرانی ناوبراو لە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، پاش بانگهێشت و ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئەنجام درابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەدانی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ش مه 31 , 2025
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەدانی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری دزاوەر، برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی هەینی نۆی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری دزاوەر لە بەشی نەوسوود لە شاری پاوە، لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لێدان و ئەشکەنجە دراوە […]

You May Like