هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لەم ڕۆژانەی دواییدا لە شاری بیجاڕ، هاووڵاتیەکیان دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لەم ڕۆژانەی دواییدا هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری بیجاڕ، هاووڵاتیەکیان بە ناسنامەی “ئەکبەر نەجەفیان” ٦٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری بیجاڕ دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو تا ئێستا بێ ئەنجامە.