کامێران؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ڕامین محەممەدی و محەممەد دەشتی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە نۆزدەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ڕامین محەممەدی و محەممەد دەشتی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی «ئالک» لە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتیانە و دەستبەسەریان کردوون.

بە گوتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، محەممەد دەشتی و ڕامین محەممەدی پاش دەستبەسەرکران لە کامێران بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی سنە گواسترانەوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە نادیارە.

محەممەد دەشتی و ڕامین محەممەدی پێشتر بەهۆی چالاکیەکانیانەوە دەستبەسەرکراون و سزادراون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ دەستبەسەرکرانی دووبارەی حەمید فەرهادی، زیندانیی سیاسی پێشوو لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

د نوامبر 10 , 2025
حەمید فەرهادی، هاوڵاتی خەڵکی کرماشان و زیندانیی سیاسی پێشوو، پاش سێ مانگ ئازادبوونی لە زیندانیی ئێڤین، دووبارە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە تاران دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی یەکشەممە ١٨ خەزەڵوەری ١٤٠٤، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردە سەر ماڵی حەمید فەرهادی، هاوڵاتی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران، ناوبراو دەستبەسەرکرا و بۆ […]

بابەتی پەیوەندیدار