محەممەدڕەزا عەبدولڕەحمان زادە، لاوی ١٦ ساڵەی کوردی شاری سەڵماس لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «محەممەدڕەزا عەبدولڕەحمان زادە»، لاوی ١٦ ساڵ کوردی شاری سەڵماس، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، تەرمی ئەم لاوە پاش کوژرانی بۆ شاری قوم گواستراوەتەوە و هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.
محەممەدڕەزا عەبدولڕەحمان زادە، سێیەمین هاوڵاتی کوردی شاری سەڵماسە کە ناسنامەی ناوبراو وەکو گیانبەختکردووی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاران ڕاگەیەندراوە.

