«جەبار ئەوێهەنگی» هاوڵاتی شاری سنە بە پێدانی بارمتە لە گرتووخانە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە پازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «جەبار ئەوێهەنگی» هاوڵاتی شاری سنە پاش ٢٢ ڕۆژ دەستبەسەرکران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە پێدانی بارمتە و تا کۆتایی دادگاییەکەی لە گرتووخانە ئازاد کرا. ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ «جەبار ئەوێهەنگی» هاوڵاتی گوندی «ئەوێهەنگ» سەربە شاری سنە و دانیشتووی سنە لە شوێنی کارەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابۆوە.
«جەبار ئەوێهەنگی» کارمەندی شارەوانی شاری سنەیە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی «جەبار ئەوێهەنگی» نادیارن.