سوسەن حەسەنزادە، هاوڵاتی دانیشتووی بۆکان بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی خۆی دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی ورمێ گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣ سوسەن حەسەنزادە، هاوڵاتی شاری بۆکان بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی ورمێ گواسترایەوە. ئەم هاوڵاتییە پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە تۆمەتی «چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیم» سزای ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا بوو.
سوسەن حەسەنزادە، هاوڵاتی دانیشتووی بۆکان و مامۆستای زمانی کوردی لە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا. ئەم هاوڵاتییە لە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣ بە بارمتەی کاتی لە گرتووخانەی ورمێ ئازاد کرا.