ڕێحانە ئەنسارینەژاد، چالاکیی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ هاوکاری بۆ دروستکردنی ڕێکخراوانی کرێکاری پاش دوو ساڵ زیندانیکردن لە زیندانی قرچک ورامین ئازادکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٥ خەرمانانی ١٤٠٤، ڕێحانە ئەنسارینەژاد، چالاکیی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ هاوکاری لە دروستکردنی ڕێکخراوانی کرێکاری پاش دوو ساڵ زیندانیکردن لە زیندانیی قرچک ورامین ئازادکراوە.
ڕێحانە ئەنسارینەژاد، پاش هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ زیندانیی ئێڤین، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییان بۆ زیندانیی قرچک ورامین گواستراوەتەوە. سەرەڕای ئەمەش لە خەزەڵوەری ١٤٠٢، جارێکی دیکە بۆ بەردەوامیی ماوەی سزاکەی بۆ زیندانیی ئێڤین گەڕێندراوەتەوە.
ڕێحانە ئەنسارینەژاد، لە گەلاوێژی ١٤٠٢، بەپێی بڕیاری دەرچوو لەلایەن لقی ١٥ دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر «ئەبولقاسم سەڵواتی»، بە تۆمەتی «گردبوونەوە و پشتیوانی بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات» بە چوار ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادراوە. هەروەها دادگا بە ناوی سزادانی تەواوکەر، ناوبراوی بە دوو ساڵ قەدەغەی ئەندامێتی لە حیزبەکان و کۆمەڵەکانیی سیاسی، چالاکیی میدیایی و ڕۆشتنە دەرەوە لە وڵات سزادابوو.
ڕێحانە ئەنسارینەژاد، لە گوڵانی ١٤٠٢، لە ڕۆژی جیهانی کرێکاردا لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانیی سنفی و کرێکاری لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە ماڵی محەممەد حەبیبی، چالاکیی سنفی مامۆستایان، دەستبەسەرکرابوون. ناوبراو پاش چەند ڕۆژ بە کەفالەتی ملیارێک تمەن لە زیندانیی ئێڤین ئازادکرابوو.
ڕێحانە ئەنسارینەژاد، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی خۆیەوە دەستبەسەرکراوە و بەرخوردی دادوەری هەبووە.

