
ئاتیلا عەبدی، گەنجی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا چارهنووس و شوێنی ڕاگرتنی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥، ئاتیلا عەبدی، گەنجی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزەکانی ڕژێم بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن ڕاگوێزراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی، دۆخی جەستەیی و بارودۆخی یاسایی ناوبراو بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیەندراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، دەزگا بەرپرسیارەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی دژی و ڕەوتی دۆسیەی ئەم هاووڵاتییە نەداوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەشی بێوەڵام بووە.
ئاتیلا عەبدی پێشتریش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و دەستبەسەرکردنەوەی لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەسەر دۆخ و چارەنووسی ناوبراو زیادی کردووە.

