
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە هێرشکردنە سەر ماڵی “سەردار ئوستادئەحمەدی”، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، ناوبراویان بەبێ سزای دادوەری دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥، سەردار ئوستادئەحمەدی کوڕی کەمال و هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لە کاتی هێرشی هێزەکانی ڕژێم بۆ سەر ماڵەکەی خۆی، بەبێ سزای دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ئەم هاووڵاتییە کوردە بڵاونەکراوەتەوە و دەزگا ئەمنییەکانیش لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان بەبێ سزای دادوەری، گواستنەوەیان بۆ گرتووخانە نادیارەکان و بێبەشکردنیان لە مافە سەرەتاییەکان وەک مافی هەبوونی پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێککەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، هێشتا وەک نموونە ڕوونەکانی پێشێلکردنی مافی دەستبەسەرکراوانە لە ئێران.

