سنە؛ دەستبەسەرکردنی وریا نیزامی، پەرستاری دیواندەرە

وریا نیزامی، پەرستار و هاووڵاتی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی سنە لە سنە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی ئەمنی ڕژیم لە سنە، هێرشیان کردە ماڵی وریا نیزامی، پەرستاری ٣١ ساڵان و خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی سنە، ناوبراو دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ناوبراو لە نەخۆشخانەیەکی سنە کاری دەکرد و تائێستا بەتێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەری ناوبراو هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ گواستنەوەی عادل کاکە بۆ گرتوخانەی مهاباد

ی اکتبر 6 , 2024
عادل کاکە، هاووڵاتی شاری مهاباد پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی مهاباد گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، عادل کاکە هاووڵاتی ٢٣ ساڵان خەڵکی گوندی دۆستالی لە مهاباد، پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی مهاباد گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری […]

You May Like