سەنقەر؛ بەردەوامی شەپۆلی سەرکوت پاش مانگرتنی سەرتاسەری بە دەستبەسەرکران و برینداربوونی هاوڵاتییان

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و سەرکوتکردنی توندی هاووڵاتیان لەدوای مانگرتن و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، شەش هاووڵاتی لە نێویاندا “عەسەل بەگوەند” بە برینداری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، لانیکەم شەش هاووڵاتی خەڵکی شاری سەنقەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ئەم دەستبەسەرکردنانە لە دۆخێکدا ڕوویانداوە کە فشارە ئەمنییەکان لەسەر هاوڵاتیان و چالاکوانانی ناوچەکە زیادی کردووە و هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی چارەنووسی دەستبەسەرکراوان و هۆکاری دەستبەسەرکران و دۆخی جەستەیییان لەبەردەستدا نییە. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیانە بە ناوی «ئەمیر فەرهادی، مێهدی باقری، بەهار ڕەفیعی، عەسەل بەگوەند، یاسین حشمەتیان و عەلیرەزا عەبدی» ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «عسەل بەگوەند» لە کاتی ئەم دەستبەسەرکردنانەدا بریندار بووە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە شوێنی زیندانیکردن، دۆخی جەستەیی، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکقنی دژی ئەم هاوڵاتییانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەرسین؛ دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییەک و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

س ژانویه 6 , 2026
 لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییان لە کوردستان، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە پازدەی بەفرانباری ١٤٠٤، محەممەدڕەزا دەوڵەتیاری هاوڵاتی خەڵکی شاری هەرسین، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار […]

بابەتی پەیوەندیدار