«فواد عینایەتی»، هاوڵاتی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، «فواد عینایەتی» هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکراوە. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە. ئەم هاوڵاتییە پێشتریش لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

