لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییان لە پارێزگای ئیلام، گەنجێکی خەڵکی شاری دەڕەشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، نیما ناسری گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم دەستبەسەرکرانە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکردن، دۆخی جەستەیی و یاسایی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەدواداچوونی بنەماڵەی نیما ناسری بۆ چارەنووسی ناوبراو بێئەنجام بوور و ناوەندەکانی ئەمنی لە هەر جۆرە وەڵام دانەوەیەک خۆدەبوێرن.

