لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی کەنگاوەر لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی شاری تاران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هەینی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەمیرڕەزا سلێمانی، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری تاران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بنەماڵەی ئەم لاوە سەرەرای بەدواداچوونە چەندبارەکانیان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان، تا ئێستا لەلایەن لەبارەی دۆخی ناوبراو وەڵامیان نەدراوەتەوە و تەنیا بە داوای کەفالەتی ١٠ ملیار تمەنی ڕووبەڕوو بوونەتەوە.

