سلێمان چوپانی، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن دادگای ڕژیمەوە بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ بەندکردن سزادرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لقی ١٠٢ی دادگای ڕژیم لە پیرانشار سلێمان چوپانی، هاوڵاتی شاری پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتێکی کوردی دژبەری ڕژیم، بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ بەندکردن سزادا.
ئەم هاوڵاتیە لە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە بەبێ بڕیاری دادوەر دەستگیرکرا و ڕۆژی سێشەمە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی بۆ گرتووخانەی نەغەدە گواسترایەوە و پاشتر بە بارمتەی کاتی لە گرتووخانە ئازادکرابوو.