سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە بارودۆخی سالار ساعدموچشی

سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «سالار ساعدموچشی»، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە پازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سالار ساعدموچشی هونەرمەندی نیگارکێش، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ناوبراودا، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی ناوبراو نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێئاگایی لە بارودۆخی قانع خاتری

ج فوریه 7 , 2025
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «قانع خاتری»، چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە شازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «قانع خاتری»، چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ […]

You May Like