«هەستی موحەممەدی»، کچێکی ١٦ ساڵ خەڵکی گوندی «کەلاوە»ی سەر بە شاری روانسەر، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی یەک شەممە ١٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٤، لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ناوچەکانی شاری رەوانسەر لە پارێزگای کرماشان، «هەستی موحەممەدی» ١٦ ساڵ خەڵکی گوندی کەلاوە گیانی لەدەستدا. لە کاتی ئەم هێرشانەدا چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون کە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی ڕەسووڵی ئەکرەمی شاری جوانڕۆ گواسترانەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، وردەکاری زیاتر دەربارەی ژمارەی دروستی برینداران و بارودۆخیان بڵاو نەکراوەتەوە.

