شنۆ؛ ئازادی چوار هاوڵاتی بە دانانی بارمتە لە زیندان

«موراد عەبدوڵڵا عومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی و محەمەد بێهروزی»، هاوڵاتیانی خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی نۆزدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، موراد عەبدوڵڵا عومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی و محەمەد بێهروزی، لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی ئەم هاوڵاتییانە بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بۆ هەر یەکێکیان ئەنجامدراوە.

شەشی بەفرانباری ئەمساڵ، موراد عەبدوڵڵا عومەری،نوورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی و محەمەد بێهروزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆوە دەستبەسەرکران و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای شاری ورمێ گواسترانەوە. ئەم هاوڵاتییانە پاش تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک بۆ زیندانی شاری شنۆ گواسترابوونەوە.

ئەم هاوڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، لە هەبوونی پارێزەر و پێوەندی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادی نەعیم دۆستی بە دانانی بارمتە

ش فوریه 8 , 2025
نەعیم دۆستی، چالاکی کرێکاری و لە ئەندامانی کەمپینی دژی سێدارەدان، کە بەهۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی دژی سزای سێدارەدان دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە بیستی ڕێبەندانی ١٤٠٣، نەعیم دۆستی، لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و لە […]

You May Like