عەلی شا شیرمحەممەدپوور، هاوڵاتی خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی شا شیرمحەممەدپوور لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەرای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی، شوێنی زیندانیکرام و دۆخی جەستەیی ناوبراو لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕانەگەیەندراوە.
بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری عەلی شا شیرمحەممەدپوور هێشتا بێئەنجام ماوە و ئەمەش نیگەرامی ئەوانی سەبارەت بە دۆخی سەلامەتی و چارەنووسی ناوبراو زیاتر کردووە.

