شەهاب توان؛ هاوڵاتی خەڵکی میاندواو لەلایەن دادگای ئەم شارە بە سێ مانگ و ڕۆژێک زیندان سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەهاب توان بە زیندان سزادرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شەهاب توان لەلایەن لقی ١٠١ دادگای دووی شاری میاندواو بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم»، بە سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانیی تەعزیری سزادرا.
شەهاب توان، خەڵکی گوندی «ئیبراهیم ئاوا» لە شاری میاندواوە. ناوبراو پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی دەستبەسەرکرا و بەرخوردی یاسایی هەبووە.
شایانی باسە؛ تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» لە دەسەڵاتی دادگای شۆڕشدایە. سەرەڕای ئەمەش بەهۆی نەبوونی دادگای شۆڕش لە شاری میاندواو دۆسیەکانی ئەمنی بۆ دادگای شۆڕشی ورمێ دەنێردرێت. دواتر پاش لێکۆڵینەوە و دەرچوونی سزا، بۆ دادگای شاری میاندواو نێردرا.

